دیمەنی ئاگرەکەی ئیزمیر- وێنە: AA
ئاڤا نیوز
شارەوانی ئیزمیر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، دارستانەکانی ئیزمیر بە تەواوی سووتاون، بەڵام بەرلەوەی بگاتە نێو ماڵەکان بە تەواوی کۆنترۆڵ کراوە و دەست دەکەین بە قەرەبووکردنەوەی زیانی هاووڵاتیان.
وێنە گەورەكە: ماوەی دوو ڕۆژە تورکیا ڕووبەڕووی ئاگرێکی گەورە بووەتەوە، دارستانەکانی ئیزمیر و پێنج شارۆچکەی دەوروبەری گرتووەتەوە، دوای هەوڵی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانراوە ئاگرەکەی ئیزمیر کۆنترۆڵ بکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئێلیف دێمیرجی، سکرتێری ڕۆژنامەوانی شارەوانی ئیزمیر بە ئاڤانیوزی گوت: ئاگرەکە تەواو کۆنترۆڵ کراوە، بەڵام دارستانەکانی ئیزمیر بەتەواوی سووتاون هیچ شوێنێک نەماوە کە مەترسی دووبارە ئاگرکەوتنەوەی لێبکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: شارەوانی ئیزمیر کارتی کڕینی شتوومەک، هەر خێزانێک 50 هەزار لیرەی تورکی، چەند سەر ئاژەڵێک، وەک قەرەبوو دەداتە ئەو خێزانانەی زیانیان بەرکەوتووە.
زیانە سەرەکییەکان: 14400 هێکتار زەوی ، 20 خانوو ، زیاتر لە 14 دووکان لە ناوچەی پیشەسازی سووتاون، هەروەها سێ گوند کە دەکەونە ناوچە سنوورییەکان زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان