
باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق
ئاڤا نیوز
دوای ناڕەزایەتییەکانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، باڵیۆزخانەی بەریتانیا بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "بە هەڵە" لە قسەکانی باڵیۆز تێگەیشتوون.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕۆژی 2024-08-18، ڕوت کۆڤەردەیل، بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی بەریتانیای بانگهێشت کرد، بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق.
زانیاریی زیاتر: ناڕەزایەتییەکە لە وەڵامی لێدوانەکانی باڵیۆز ستیڤن هیچن بڵاوکرایەوە، وەزارەتەکە دەڵێت: "دیمەنی ئەمنیی و سیاسی عێراقی بە ڕوانگەیەکی نەرێنی نیشانداوە"، ئەمە بە پێشێلکردنی کاروباری ناوخۆی عێراق و پێشێلکردنی پڕۆتۆکۆڵی دیبلۆماسی دەزانێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە بەغدا ئەمڕۆ دووشەممە ,2024-08-19بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: پەیوەندی بەریتانیا لەگەڵ عێراق پەیوەندییەکی قووڵ و درێژخایەنە و ئاماژەی بەوەشکردووە “بەداخەوە هەندێک لایەن لە سەرنجەکانی باڵیۆزەکەمان بە هەڵە تێگەیشتوون”.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کە یەکێکە لە بەشە سەرەکییەکانی پێکهاتەی کابینەی ئێستای حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی سوودانی، ناڕەزایی خۆیان لە لێدوانەکانی باڵیۆز دەربڕی.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان