ئاڤا نیوز
ناڕەزاییەتییەکان دژی هەمواری یاسای باری کەسێتی لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەردەوامە، ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی ژنان و چالاکوانان لە هەولێر دژی هەموارەکە گردبوونەوە.
وێنە گەورەکە: لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، خوێندنەوەی یەکەم کراوە بۆ هەمواری یاسای باری کەسیی ژمارە 188ـی ساڵی 1959 دراوەتە لیژنە پەیوەندیدارەکان، لایەنە شیعەکان پشتگیری لە هەموارە نوێییەکە دەکەن، ئەمەش ناڕەزایی لێکەوتووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: هاژە سلێمان، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە خولی سێیەم بە ئاڤا نیوزی گوت: هەمواری ئەم یاسایە دژی مافەکانی ژنە و مەترسییە لەسەر تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگە لەبەر ئەوە ئێمە وەک کۆمەڵێک لە ڕێکخراوەکانی ژنان و چالاکوانانی مەدەنی بەردەوام دەبن لە ناڕەزایەتی دژی ئەم هەموارە بۆ ئەوەی خوێندنەوەی دووەمی بۆ نەکرێت.
ئەمەش بزانە: ئەوەی ناڕەزایەتییەکانی دژی هەمواری یاساکە زیاتر کردووە، بەپێی هەموارە نوێیەکە کچان دەتوانن بەپێی پێگەیشتنیان شوو بکەن لە خوار تەمەنی 18 ساڵییەوە و مارەکردن لای مامۆستایانی ئاینی دەبێت و ڕێگەش بە هاوسەرگیری کاتی دراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان