
دیناری عێراقی - محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق خواستی ئەوەی هەیە لە بودجەی ساڵانی داهاتوودا داهاتی نانەوتی بۆ 20% بەرزبکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش دەیەوێت سیستەمی دانانی باج لەسەر کەرتە جیاوازەکان فراوان بکات.
وێنە گەورەکە: کۆی گشتیی بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2024، نزیکەی 212 تریلیۆن دینارە و داهاتەکەشی نزیکەی 148 تریلیۆن دینارە، لەو بڕەش زیاتر لە 120 ترلیۆن دیناری لە داهاتی نەوتەوە دەستدەکەوێت، کە دەکاتە 81%ی کۆی گشتی داهاتی دەوڵەت.
لێدوانی فەرمی: مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری ڕایگەیاند: فرەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات گەورەترین ئاستەنگییە لەبەردەم چاکسازی دارایی وڵات، چونکە ئێستا تاکە داهاتی سەرەکی دەوڵەت بریتییە لە داهاتی نەوت.
چارەسەرەکان: "یەکەم هەنگاو بۆ فراوانکردنی سەرچاوەکانی داهات بریتییە لە چاکسازی لە سیستەمی باج و فراوانکردنی دانانی باج لەسەر ئەو کەرتانەی کە تائێستا فەرامۆشکراون یان خاوەنەکانیان خۆیان لە باج دزیووەتەوە، لە قۆناغی داهاتووشدا ڕێوشوێنی نوێی باج دەگرێتەبەر بۆ زیادکردنی داهات". ڕاوێژکارەکەی سوودانی وادەڵێت.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی یانەی هەولێر دیاری کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات لە کوردستان هەناردە دەکرێت
1 خولەک لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ 15% پێناسی گومرگی دەخاتە سەر کاڵاکانی تورکیا