
دادگەی فیدراڵی عێراق- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
دادگەی فیدڕاڵی سکاڵایەکی سەرۆکی بەرەی تورکمانی ڕەتکردەوە بۆ دەرکردنی فەرمانێکی تایبەت بە پوچەڵکردنەوەی ئەنجامی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و دەرەنجامەکانی.
وێنە گەورەکە: 14ی ئەم مانگە بەرەی تورکمانی دژی پێکهێنانی ئیدارەی کەرکووک سکاڵای تۆمارکرد، ئەوان دەڵێن، کۆبوونەوەکەی 10ی ئابی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک نایاسایی بووە، چونکە سەرۆکی بەتەمەنی ئەنجوومەن و شەش ئەندامی دیکەی لێ ئاگادار نەکراوەتەوە.
نووسراوی فەرمی: بەرەی تورکمانی لە سکاڵاکەدا داوای دەرکردنی فەرمانێکی سالاریشی کردبوو تا بڕیارەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنەکە ڕابگیرێن، دادگەی فیدڕاڵی لە وەڵامی ئەو داواکارییەدا ڕایگەیاند: "سکاڵاکە هیچ سیفەتێكی پەلە و پێویستی تێدا نییە، تا كاتی یەكلاییكردنەوەی سكاڵاكان بڕیاری دیكە دەردەچێت".
لە لایەکی دیکەوە: محەممەد سەمعان، گوتەبێژی بەرەی تورکمانی بە ئاڤا نیوزی گوت: دادگەی فیدڕاڵی سکاڵاکەیانی پەسەندکردووە، ڕۆژی چوارشەممەی داهاتووش پێداچوونەوە بەو سکاڵایە دەکات کە دژی یاساییبوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک تۆماریان کردووە.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
تا کۆتایی مانگی چوار بارانبارین بەردەوام دەبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکا دەکەوێتە دەریایی سوورەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان