
دیمەنێکی کەربەلا - وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا یەکشەممەی داهاتوو لە سەرجەم پارێزگاکان بکرێتە پشوو، بڕیارەکەش پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
وێنە گەورەکە: بەبۆنەی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا ملیۆنان زیارەتکاری شیعەمەزهەبی عێراقی و بیانی سەردانی مەزارگەی ئیمام حوسێن دەکەن لە شاری کەربەلا، ئەوەش بە یەکێک لە گرنگترین ڕووداوەکان لە مەزهەبی شیعە دادەنرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمینداریەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە: هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیران بڕیاریداوە رۆژی یەکشەممە 25ی ئاب، لە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکان بکرێتە پشوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارەکەی حکومەتی عێراق پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، بەگوێرەی ڕۆژژمێری فەرمی پشووەکان لە کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە 25ی ئاب ساڵیادی ئەنفالی بادینانە و وەک بۆنەیەکی فەرمی یادی دەکرێتەوە، بەڵام پشوو نابێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا