
دیمەنێکی ئاگرەکەی ئیزمیر - وێنە: میدیای تورکیا
ئاڤا نیوز
دوای تۆمەتبارکردنی دەم پارتی و لایەنگرانی پەکەکە بە دروست کردنی ئاگرە گەورەکەی ئیزمیر ، ئەندام پەرلەمانێکی دەم پارتی بە ئاڤانیوزی گوت " تۆمەتبارکردنی کورد بێ بێویژدانییە".
وێنە گەورەکە: ماوەی چوار ڕۆژە لە توركیا، ئاگر لە دارستانەکانی ئیزمیر وشارۆچکەکانی دەوروبەری كەوتووەتەوە، 306 ئاگر لە ناوچە دارستانییەکانی ئیزمیر و ئەدەنە و مانیسا دروست بووە، هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئاگرەکە بەردەوامە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ئەو بەدواداچوونەی ئاڤا كردوویەتی " هەموو جارێک دوای سووتانی ناوچەیەکی دارستانی لە بڕی نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەیەکی گەشتیاری لە شوێنەکەی دروست دەکرێت".
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بەردەوام بوونی ئاگرەکەوە ڕۆژانە نوێ بوونەوەی لە شوێنی جیاواز گومانی لای خەڵکەکە دروست کردووە، بەشێک لە سۆشیال میدیاکانی ئەو وڵاتە لایەنگرانی دەم پارتیی و پەکەکە بە دروست کردنی ئاگرەکە تۆمەتبار دەکەن.
لێدوانی فەرمی: مێهمێت کەماچ، ئەندام پەرلەمانی دەم پارتی بە ئاڤانیوزی گوت: "بێ ئەخلاقی و بێ ویژدانییە تۆمەتبارکردنی کورد لەم پرسەدا قابیلی قبووڵ نییە".
لە لایەکی دیکەوە: حەسەن ئۆزگەنوش، ئەندام پەرلەمانی پێشووی دەم پارتی بە ئاڤانیوزی ڕاگەیاند: ئەو تۆمەتانەی بە داپۆشینی قەیرانی ئابووری و کێشەکانی وڵاتە، پاساو هێنانەوەیە بۆ لێدانی کورد.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان