
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی 53 کەسی ڕاگەیاند، بەتۆمەتی هەڵگیرساندنی شەڕەکەی شەوی ڕابردووی پارێزگای نەجەف.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەوی ڕابردوو لە ناوچەی زەرگە لە قەزای کوفەی ناوەندی پارێزگای نەجەف، بەهۆی شەڕی چەکداری نێوان دوو هۆزی ناوچەکە، زیارەتكارێك كوژرا و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون کە لەناویاندا زیارەتکاری ئێران هەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، هێزی دەستوەردانی خێرا و پۆلیسی نەجەف 53 کەسیان لە هەردوو لایەنی شەڕەکە دەستگیر کردووە.
زانیاریی زیاتر: سەرجەم ئەو چەکانەی لە شەڕەکەدا بەکارهێنراون دەستیان بەسەردا گیراوە، لێکۆڵینەوەش بۆ دەستگیرکردنی کەسانی زیاتر بەتۆمەتی تێوەگلان لە شەڕەکە بەردەوامە.
ئەمەش بزانە: شەڕەکە لەکاتێکدایە ڕۆژی یەکشەممە 25-8-2024 چلەی شەهیدکردنی ئیمام حوسێنە و بۆ ئەم مەبەستەش ملیۆنان زیارەتکار لە ئێران و ژمارەیەک وڵاتی دیکە هاتوونەتە عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا