
شەقامێکی بەغدا
ئاڤا نیوز
سەرەتای مانگی داهاتوو پرۆسەی ژمارەدانان لەسەر ماڵ و باڵەخانەکان دەستپێدەکات، ئەوەش بە یەکەمین قۆناغی جێبەجێکاری سەرژمێریی دانیشتووان لە عێراق و کوردستان دادەنرێت.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 20ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ لە عێراق و هەرێمی کوردستان سەرژمێریی گشتی دانیشتووان بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش حکومەتی فیدراڵ لە ئامادەکارییەکانی بۆ ئەو پرۆسەیە بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: عەبدولزەهرە هینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە پرۆسەی ژمارەدانان لەسەر ماڵ و باڵەخانەکان دەستپێدەکات، لە هەمان کاتیشدا پرۆسەی دیاریکردنی سنووری جوگرافی هەر ناوچەیەکی دانیشتووان و تۆمارکردنی تۆماری خێزانەکانیش بەڕێوەدەچێت، ئەو سێ پرۆسەیەش زیاتر لە شەش هەفتە دەخایەنێت.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانان، بە تەواوبوونی پرۆسەی ژمارەدانان لەسەر ماڵ و باڵەخانەکان، ئامادەکارییەکان بۆ جێبەجێکردنی سەرژمێریی دانیشتووان لە 20ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا کۆتاییان دێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا