سەرۆک بارزانی و خەمیس خەنجەر لەبارەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 22 ئاب

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و خەمیس خەنجەر، وێنە: بارەگای بارزانی
ئاڤا نیوز
هەوڵەکان بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەردەوامن و شاندێکی پارتی سیادە بەسەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەر لە هەولێر لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی خەمیس خەنجەر ڕایگەیاند: "باسی هاوبەشی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی سیادە و دیارترین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی و قۆناغەکانی ئێستا و داهاتوویان کردووە، دیارترینیان پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق".
زانیاریی زیاتر: جەخت لە پێویستیی ڕێککەوتنی هەموو هێزەکان کراوەتەوە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک کە جێگەی ڕەزامەندی هەموو لایەنەکان بێت، پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بە کەسایەتییەکی لێهاتوو پڕبکرێتەوە کە خواستەکانی خەڵک بەدیبهێنێت و کۆتایی بەو بابەتە بهێنرێت.
قووڵتر: بەپێی ڕاگەیێنراوەکەی سیادە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی پابەندبوون بەو ڕێککەوتنە سیاسییەی کە حکومەتی لەسەر پێکهێنراوە، کە جێبەجێکردنی بڕگەکانی بەشێوەیەکی شەفاف دڵنیایی ئەوە بە لایەنەکان دەدات لە پێشێلنەکردنی ڕێککەوتنەکان و خزمەتکردنی هاووڵاتیان کە ئەمەش لەپێش هەموو شتێکەوەیە.
لەلایەکی دیکەوە: بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی و دوا پەرەسەندن و هاوکێشەکانی ناو پرۆسەی سیاسیی عێراق و بارودۆخی پارێزگای کەرکووک ئاڵوگۆڕ کراوە.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە نۆ مانگە محەممەد حەلبووسی بە بڕیارێکی دادگەی فیدراڵی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دوور خراوەتەوە. لەو کاتەشەوە سوننەکان بەهۆی ناکۆکییان نەیانتوانیوە کەسێک وەک جێگرەوەی هەڵبژێرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دووەم كاروانی ئەو حاجییانەی بەڕێگەی ئاسمانی گەشتیان كردبوو گەیشتەوە هەولێر
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە مەخموور زەویی نیشتەجێبوون کێشەی بۆ ژمارەیەک هاووڵاتی دروستکردووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن