
وێنەی دوو ئەندامەکەی داعش - میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی عێراق، دەستگیرکردنی دوو ئەندامی داعشی لە کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک ڕاگەیاند، یەکێکیان دەستی لە تاوانی سپایکەر دا هەبووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکانیان، هێزەکانمان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی و ئاسایشی کەرکووک، توانییان دوو ئەندامی داعش دەستگیر بکەن.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی بەڕێوەبەرایەتییەکە، یەکێکیان یەکێک بووە لە سەرکردە سەرەکییەکان و ڕێکخەری گشتی کەرتەکانی بەناو "پارێزگای دیالە"، ئەوی دیکەشیان دەستی هەبوو لە تاوانی سپایکەردا.
باكگراوند: ساڵی 2014 داعش دوای كۆنترۆڵكردنی شاری تكریت، زیاتر لە دوو هەزار سەربازی عێراقی، كە ئەركی پاراستنی كێڵگە نەوتییەكانی بێجییان پێسپێردرابوو و لە بنكەی ئاسمانی سپایكەر دەمانەوە كۆمەڵكوژ كرد.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا