
جیرۆم پاوڵ - میدیای ئەمریکی
ئاڤا نیوز
سەرۆكی بانكی ناوەندیی ئەمریكا ڕایدەگەیێنێت كاتی ڕێكخستنەوەی سیاسەتی نەختینەی دراوە.
لێدوانی فەرمی: جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا (فێد)، لە سیمپۆزیۆمی جاکسن ھۆڵ لە ئەمریکا، ڕایگەیاند: نزیکبووینەتەوە لە ڕێکخستنەوەی سیاسەتی نەختینەی دراو، ئامارەکانی داھاتوو بڕ و خێرایی کەمکردنەوەی ڕێژەی سوود دیاری دەکەن.
بۆچوونی شارەزایان: کلاودیا ساھم، ئابووریناسی پێشووی بانکی ناوەندی ئەمریکا، لە لێدوانێکیدا بۆ بلوومبێرگ گوتی: لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ، پێشبینی 50 خاڵ دابەزین لە ڕێژەی سووی بانکی دەکات لە ئەمریکا. ھەروەھا ڕافایل بۆستیک، سەرۆکی بانکی یەدەگی فیدڕاڵی ئەتلانتا، بە بلوومبێرگی گوت: ڕەنگە تا کۆتایی ئەم ساڵ فێد زیاتر لە جارێک پێویستی بە کەمکردنەوەی رێژەی سوود ھەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جاکسن ھۆڵ، سیمپۆزیۆمێکی ساڵانەیە لە ئەمریکا بە بەشداری سەرۆک و بەرپرسانی بانکی ناوەندیی وڵاتە پێشکەووتوو و تازە پێشکەوتووەکان لە دۆڵی جاکسن ھۆڵ ڕێک دەخرێت، گرنگترین کێشە ھەنووکەییە داراییەکان دەخرێنە بەرباس و ھەوڵی چارەسەرکردنیان دەدرێت.
زانیاریی زیاتر: ئەمساڵ "ڕێکخستنەوەی سیاسەتی دراوەکان" تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز