
وێنەی تانکێكی ئیسرائیل لە غەززە- گێتی
ئاڤا نیوز
بڕیارە گەڕێکی تری دانوستانەکان لە قاهیرە بەڕێوەبچێت، میسر هەوڵی ڕازیكردنی حەماس دەدات بۆ ئاگربەست.
وێنە گەورەکە: دوای بەڕێوەچوونی کۆمەڵێك کۆبوونەوەی تایبەت بە ئاگربەستی غەززە لە قاهیرە و دەوحە، بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو، لە قاهیرە دانیشتنێک بکرێت، لە دانیشتنەكەدا میسر حەماس ڕازی بکات بە پەسەندکردنی مەرجەکانی ئاگربەستەکە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕادیۆی ئارمی بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئەو پرسە کە ناوی نەهێنراوە، بڵاویكردووەتەوە: تیمێکی دانوستانکاری ئاستی باڵای ئیسرائیل لە درەنگانی شەوی ڕابردوو 22-08-2024، لە قاهیرە گەڕاونەتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەم کۆبوونەوەیە دەرنجامی ئەرێنی هەبووە و تایبەت بووە بە دەروازەی سنوری رەفەح. ئەوەش لە دوای ئەوەی دێت کە ئیسرائیل لە مانگی ئایارەوە ئەم سنورەی داگیرکردووە.
لە لایەکی دیکەوە: ڕادیۆکە باس لەوەش دەکات، قاهیرە دوای دانوستانەکانی دوێنێ دەستپێشخەرییەكەی ئەمریکای پەسەند کرد لە کاتێدا پێشتر ڕەتیکردبووەوە، کە هەفتەی ڕابردوو لەلایەن ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە لە دەوحە پێشکەشکرابوو.
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، دانوستانکارانی ئەمریکی و میسری، کار لەسەر ئەوە دەکەن حەماس ڕازی بکەن بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەشداری لە دانوستانەکانی داهاتوو بکات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان