
نوور زوهێر، تۆمەتباری سەرەکیی دزیی سەدە بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە بریندار بوو
ئاڤا نیوز
نوور زوهێر، تۆمەتباری "دزیی سەدە" و بازرگانی عێراقی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆی گوماناوییەوە لە بەیروتی پایتەخی لوبنان بە سەختی بریندار دەکرێت، دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە مانگی ئازاری ساڵی 2023، دەسەڵاتی دادوەریی عێراق فەرمانی دەستگیركردنی بۆ چەند بەرپرسێکی باڵای حكومەتی پێشووی مستەفا كازمی دەركرد، بەتۆمەتی "ئاسانكاریكردن بۆ بردنە دەرەوەی بڕی "2.5 ملیار دۆلار لە سامانی گشتی لە یەكێک لە گەورەترین سكانداڵەكانی گەندەڵی دارایی کە بە "دزیی سەدە" ناسراوە.
سەرچاوەی فەرمی: تۆمەتباری دۆسیەی “دزیی سەدە”، بازرگانی عێراقی نوور زوهێر، بەهۆی ڕووداوێکی گوماناوییەوە بەسەختی لە نزیک فڕۆکەخانەی بەیرووتی لوبنان بریندار دەبێت، بەپێی هەواڵێکی کەناڵی MTVـی لوبنانی، لە پشکنینە پزیشکییەکان دەرکەوتووە بڕبڕەی پشت و حەوز و سنگی تووشی زیان بووە، ئەمە جگە لەوەی چەندین شوێنەوار برین لەسەر جەستە و قاچەکانیدا دیارە.
لەلایەکی دیکەوە: هەفتەی ڕابردوو تۆمەتباری "دزیی سەدە" کە بە تۆمەتباری سەرەکیی بردنى پارەى دانراوى دەستەى باجەکان دادەنرێت، نهێنی نوێی ئاشکرا کردبوو، گوتبووی پارەکە موڵکی دەوڵەت نەبووە، هەڕەشەی ئاشکراکردنی ناوی ئەو بەرپرسانەشی کردبوو کە لە دۆسیەکە تێوەگلاون.
وێنە گەورەكە: سەرەتای ئەم مانگە دەستەی دەستپاكیی عێراق دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانەی ڕاگەیاند كە تۆمەتبارن بە دۆسیەی "دزیی سەدە"، هاوكات ناسنامەی تۆمەتبارەكان و چۆنییەتی دەستگیركردنیان و بڕە پارەكەشی ئاشكراكرد. نوور زوهێر، وەک یەکێک لە تۆمەتبارانی سەرەکی ئەو دۆسیەیە ناسێنرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا