
زێر، وێنە؛ گێتی
ئاڤا نیوز
یەدەگی زێڕی عێراق لە ساڵی 2024 بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمار کردووە و لە ڕیزبەندی نۆیەمی ئەم وڵاتانە دێت کە زۆرترین زێڕیان کڕیوە.
وێنە گەورەکە: تاوەکو 24ـی ئابی ئەمساڵ، عێراق لە پلەی نۆیەمی جیهانیدا بووە لە نێوان ئەو 10 وڵاتەی زۆرترین زێڕیان لەم ساڵدا کڕیوە، واتە زۆرترین یەدەگی نەختینەی دراوی بیانیی گۆڕیوە بۆ زێڕ.
ئامارەکان وادەڵێن: بە گوێرەی ئامارەکان، عێراق لەمساڵدا 100 تۆن زێڕی کڕیوە، کە لە کۆی ئەو 10 وڵاتەی زۆرترین زێڕیان لەمساڵدا کڕیوە لە پلەی نۆیەمدایە، رووسیا لە پلەی یەکەم دایە بەکڕینی 1298 تۆن، دوای ئەوە چین 1181 بە تۆن لە پلەی دووەم و تورکیا بە کڕینی 424 تۆن زێر لە ریزبەندی سێیەمدایە. ئەمە لە کاتێکدایە، گرژیە جیۆپۆلیتیکییەکان و هەڵاوسانی ئابووری لە پەرەسەندن دان و ئارەزووی کڕینی زێڕ لە هەڵکشاندایە.
زانیاریی زیاتر: ئەمە لەکاتێکدایە، پێشبینییەکانی کەمکردنەوەی رێژەی سوود لەلایەن بانکی ناوەندی ئەمریکا وایکردووە خواست لەسەر ئەم بەرهەمە زیاتر بکات، لەئێستادا، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە ئاستی 2510 هەزار دۆلاردایە و پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتر دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز