ئاڤا نیوز
گوتەبێژی حکومەت ئاشکرای دەکات، سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە لەسەر هێڵە و ئەم هەفتەیە چەند کۆبوونەوەیەک لە ئاستی باڵا دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەکاتی ڕاگەیاندنی چەند پرۆژەیەک لە پارێزگای هەڵەبجە لەبارەی مووچە ڕایگەیاند: "سەرجەم داواکارییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق جێبەجێکراون، بەڵام بێ هۆکار زیاتر لە 50 ڕۆژە مووچەی خەڵکی کوردستان بەدیلگیراوە".
زانیاریی زیاتر: گوتەبێژی حکومەت ئاماژەی بۆ ئەوە کرد سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە لەگەڵ بەغدا لەسەر هێڵە و ئەم هەفەتەیە ژمارەیەک کۆبوونەوە لەسەر ئاستی باڵا دەکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەکاتێکدا ئەمڕۆ 25ی مانگی هەشتە، تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق بە بیانووی جۆراوجۆر مووچەی مانگی حەوتی بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەناردووە و زیاتر لە 50 ڕۆژە مووچە دابەش نەکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر ئامادەیی تەواوی دەربڕیوە؛ چارەنووسی مووچەی مانگی شەش یەکلا دەکرێتەوە
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ 15% پێناسی گومرگی دەخاتە سەر کاڵاکانی تورکیا