ئوردن داوا دەکات لە دوو بواردا پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان فراوان بکات
- کوردستان
- 26 ئاب

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و خالید حنیفات، سەرچاوە: بارەگای بارزانی
ئاڤا نیوز
لەمیانی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک بارزانی، وەزیرێکی ئوردن داوا دەکات لەڕووی کشتوکاڵ و ئاوەدانکردنەوە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان فراوان بکەن، سەرۆک بارزانیش جەخت لە بەردەوامی و بەهێزتركردنی پەیوەندییەکان دەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: سەرۆك بارزانی لە پیرمام لەگەڵ خالید حنیفات، وەزیری كشتوكاڵی شانشینی ئوردن و شاندێكی یاوەری کۆبووەوە، پەیوەندییەکانی نیوان هەردوو وڵات، بارودۆخی سیاسی و ئاڵنگارییەكانی بەردەم سەقامگیریی ناوچەكە و عێراق تاوتوێکران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: خالید حنیفات وێڕای دووپاتکردنەوە لە دۆستایەتی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، ستایشی بووژانەوە و پێشكەوتنەکانی كردووە كە سەرباری بوونی قەیران و گرفت و ئاستەنگی زۆر، لە ماوەیەكی كەمدا هاتوونەتە ئاراوە. داواشی كردووە پەیوەندییەكانی هەردوولا لە ئاست و بوارە جیاجیاكان، بەتایبەت كشتوكاڵ و ئاوەدانكردنەوە بەرفراوانتر ببن.
بۆچوونی بەرامبەر: بەپێی ڕاگەیێنراوێکی بارەگای بارزانی، سەرۆك بارزانی، شا عەبدوڵڵا، پاشای ئوردنی وەك دۆستێكی نزیك و برا وەسف كردووە، وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیە مێژووییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی ئوردن، جەختی لە بەردەوامی و بەهێزتركردنی پەیوەندییەکان كردووەتەوە.
باکگراوند: ڕۆژی 25ـ-08-2024، بە سەرپەرشتيی سەرۆکوەزیران بارزانی، یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن لە بواری پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی کشتوکاڵی و پیشەسازيی خۆراک واژۆکرا و، دەرگای بازاڕێکی نوێ بەڕووی بەرهەمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە