
لۆگۆی ناتۆ و ئاڵای عێراق
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییەکان و برەودان بە هاوکاریی هاوبەش، سبەینێ لەگەڵ بەرپرسانی ناتۆ لە برۆکسل کۆدەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" لە ساڵی 2018ەوە لەسەر داواکاری حکومەتی عێراق بنکەی ڕاوێژکاری لە بەغدا کردووەتەوە و لەبوارەکانی پلانی بەرگریی، ئاسایشی ئەلیکترۆنی، ڕێگری لە گەندەڵی و بەهێزکردنی بنەماکانی حکومڕانی لەسەر بنەمای یاسا، ڕاوێژ پێشکەش بە وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگریی دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی بڵاویکردەوە: قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ئەمڕۆ بەسەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا، سەردانی برۆکسلی پایتەختی بەلجیکای کردووە و بەشداری لە یەکەمین گفتوگۆی باڵا لەگەڵ هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" دەکات.
زانیاریی زیاتر: جگە لە کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ناتۆ، شاندەکەی عێراق لەگەڵ لێپرسراوانی یەکێتی ئەوروپا و بەلجیکاش کۆدەبێتەوە.
بۆچی گرنگە: عێراق و ناتۆ دەیانەوێت گفتوگۆ بکەن لەسەر فراوانکردنی ئەرکی ڕاوێژکاری ناتۆ لە بەغدا، باشترکردنی هاریکارییەکان، دانانی پلانی درێژخایەن و پرسی کارکردنی ناتۆ لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی دیکەی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا