
وێنە بغداد الیوم نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پاڵپشتی خۆی بۆ یاسای لێبووردنی گشتی بە مەرج ڕادەگەیێنێت، بە پێویستی دەزانێت لێبووردنەکە تەنیا بۆ تاوانە ئاساییەكان بێت.
وێنە گەورەکە: بەهۆی ناکۆکی ئەندامانی پەرلەمان لە هەردوو پێکهاتەی سوننە و شیعە لەسەر پێناسە و تۆمەتی تیرۆر لەناو پرۆژە یاسای هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی، تاوەکو ئێستا نەتوانراوە خوێندنەوەی دووەم بۆ ئەو پرۆژە یاسایە تەواو بکرێت.
لێدوانی فەرمی: نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەیامێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند:"پشتیوانی لە یاسای لێبوردنی گشتی دەكەین، بەڵام ڕەتیدەكەینەوە ئەو تیرۆریستانە ئازاد بكرێن، كە دەستیان بە خوێنی خەڵكی بێ تاوان سوورە، هاوکات ئەوانەی تاوانبارن بە تاوانەكانی گەندەڵی دارایی و ئیداری و سیخوڕی لە یاسای لێبووردنی گشتی بەدەر بكرێن".
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی مالیکی، بەرژەوەندی نیشتمانی وا دەخوازێت دەستبەرداری ئەو كەسانە نەبن، كە كوشتن و تیرۆریان ئەنجامداوە و وڵاتیان شێواندووە و ڕێگرییان لە ئاوەدانكردنەوە و خزمەتگوزارییەكان كردووە، بۆیە هیوادارم لێبووردنی گشتی تەنیا بۆ تاوانە ئاساییەكان بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 6 خولەک لەمەوپێش
هاوردەکردنی ئاژەڵ بۆ بەغدا قەدەغە دەکرێت
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
ناردنى مووچەى مانگى 4 تەنیا واژۆى تەیف سامى ماوە
- بزنس
- 52 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار خانەنشین چوار مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هێنانی کرێکار لە پێنج وڵاتەوە قەدەغە دەکات
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- عێراق
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی پرسی لوتکەی عەرەبی و هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات
- عێراق
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بەدواداچوون بۆ دەستبەسەرداگرتنی موڵکی هاووڵاتیانی لە دیمەشق دەکات
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە زیقاڕ بەهۆی سەختی ژیان دەیان گەنج تووشی نەخۆشی دەبن