
تۆمەتباری سەرەکی دزیی سەدە - وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
ئەگەرچی بڕیارە ئەمڕۆ پرۆسەی دادگاییکردنی تۆمەتباری سەرەکیی "دزیی سەدە" لە بەغدا بەڕێوەبچێت، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەڕاوەتەوە عێراق، ئەمەش دوای برینداربوونی لە لوبنان.
وێنە گەورەکە: نوور زوهێر، وەک یەکێک لە تۆمەتبارانی سەرەکی دۆسیەکە ناسێنرا، بڕیاربوو ڕۆژی 14ی ئاب دادگایی بکرێت، بەڵام بەهۆی ئامادە نەبوونی لە دادگە، دادگای ناوەندیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە بەغدا پرۆسەی دادگاییکردنی نوور زوهێری بۆ 27ی ئاب دواخست.
لێدوانی فەرمی: پێش هاتنی وادەی دادگاییکردنەکە، نوور زوهێر لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا ئامادەیی خۆی پیشاندا بوو كە ڕۆژی 27ی ئاب لە بەردەم دادگە ئامادە دەبێت و ئەوەشی گوتبوو "زۆر شت ئاشكرا دەكەم ئەگەر بێت و دادگەییکردنەکە بەشێوەیەكی ئاشكرا بەڕێوە بچێت".
چی ڕوویدا: ڕۆژی شەممە، 24ی ئەم مانگە نوور زوهێر، تۆمەتباری سەرەکیی "دزیی سەدە" و بازرگانی عێراقی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆی گوماناوییەوە لە بەیروتی پایتەخی لوبنان بە سەختی بریندار کرا، دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا. بۆیە پێشبینی دەکرێت داوایەک لەلایەن پارێزەرەکەیەوە پێشکەش بە دادگە بکرێت بۆ دواخستنی دادگاییکردنەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا