
هەیسەم جبووری و نوور زوهێر، تۆمەتبارانی بردنی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار کە بە دزیی سەدە ناسراوە
ئاڤا نیوز
دادگای ناوەندیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە بەغدا، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ نوور زوهێر و هەیسەم جبووری، تۆمەتبارانی سەرەکیی دۆسیەی "دزیی سەدە" دەرکرد. مۆڵەتی دوو هەفتەش بە کەفیلەکانی نوور زوهێر دەدات ڕادەستی بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: 14ی ئەم مانگە نوور زوهێر لە دادگا ئامادەنەبوو، لەسەر داوای پارێزەکەیشی دانیشتنەکە بۆ ئەمڕۆ دواخرا، دادگای ناوەندیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیش لە بەغدا ئەمڕۆ بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ناوبرا و تۆمەتبارێکی دیکە دەرکرد.
لێدوانی فەرمی: مستەفا سەنەد، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، دوای پرۆسەی دادگاییکردنەکە لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند: "ئێستا لە دادگای ناوەندیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەرچووین، سوپاس و ستایش بۆ خودا دادوەری پاڵەوان خالید سەددام فەرمانی دەستگیکردنی بۆ تۆمەتبار نوور زوهێر دەرکرد و مۆڵەتی دا بە کەفیلەکانی تاوەکو 9-9ی ئەمساڵ لەبەردەم دادگا ئامادەی بکەن".
لەلایەکی دیکەوە: دادگای ناوەندیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە بەغدا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ هەیسەم جبووری، یەکێکی دیکە لە تاوانبارانی دۆسیەی "دزیی سەدە" دەرکرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی شەممە، 24ی ئەم مانگە نوور زوهێر، تۆمەتباری سەرەکی "دزیی سەدە" و بازرگانی عێراق,ی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆی گوماناوییەوە لە بەیروتی پایتەخی لوبنان بە سەختی بریندار بوو.
ئەمەش بزانە: پێش برینداربوونی، نوور زوهێر لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا ئامادەیی خۆی نیشاندابوو لە دانیشتنی ئەمڕۆدا لەبەردەم دادگا ئامادەبێت و ئەوەشی گوتبوو "زۆر شت ئاشكرا دەكات ئەگەر بێت و دادگەییکردنەکە بەشێوەیەكی ئاشكرا بکرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا