
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 550 ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرد.
لێدوانی فەرمی: چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە بڕیاری خەرجکردنی نزیکەی 550 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەرکردووە".
زانیاریی زیاتر: دوێنێ دووشەممە وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی 34 ملیار و 657 ملیۆنی بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست خەرج کرد، هەفتەی ڕابردووش بڕیاری خەرجکردنی یەک ملیار و 426 ملیۆنی وەک مووچەی دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی دەستپاکی و دەستەی ژینگە خەرج کردبوو.
لەلایەکی دیکەوە: دوێنێ دووشەممە شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان ڕایگەیاند، قسەی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە و بڕیاری داوە ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی حەوت و هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی هەشت خەرج بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر ئامادەیی تەواوی دەربڕیوە؛ چارەنووسی مووچەی مانگی شەش یەکلا دەکرێتەوە
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ 15% پێناسی گومرگی دەخاتە سەر کاڵاکانی تورکیا