
دیمەنێک لە مەڕاسیمەکانی چلە، وێنە: میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
شارەزایانی ئابووری داوا دەکەن حکومەتی عێراق وەبەرهێنان لە ڕێوڕەسمە ئاینییەکاندا بکات و بیکاتە یەکێک لە سەرچاوەکانی داهاتی دەوڵەت.
وێنە گەورەکە: 25ـی ئاب بەبۆنەی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن، زیاتر لە 21 ملیۆن زیارەتکاری شیعەمەزهەبی عێراقی و بیانی سەردانی عێراقیان کردووە.
لێدوانی فەرمی: عەلا چەلوب فەهد، شارەزای ئابووری دەڵێت، ساڵانە ملیۆنان زیارەتکار دێنە عێراق و بۆ هاتووچۆ و شوێنی مانەوە و نانخواردن پارە خەرج دەکەن، بۆیە ئەگەر هاوشێوەی وڵاتانی دیکەی جیهان وەبەرهێنان لە کەرتی گەشتیاریی ئاینییدا بکرێت، دەتوانرێت ببێتە داهاتێکی گرنگی نانەوتی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵانە لەگەڵ هاتنی ملیۆنان گەشتیاری ئاینی بۆ عێراق، دەوڵەت لەو کەرتەدا داهاتێکی ئەوتۆی دەستناکەوێت بۆیە وەک شارەزایان دەڵێن، ئەگەر وەبەرهێنانی باش تەنها لە ڕێوڕەسمی چلەی ئیمامی حوسێندا بکرێت، عێراق ساڵانە سەروو سێ ملیار دۆلار داهاتی دەستدەکەوێت.
باککراوند: ساڵی ڕابردووش 22 ملیۆن و 19 هەزار و 146 زیارەتکار سەردانی کەربەلایان کردبوو، کۆی ئەو پارەیەش، کە زیارەتکارانی بیانی لە هاتنیان بۆ عێراق خەرجیانکردبوو، بە زیاتر لە 300 ملیۆن دۆلار خەمڵێنراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
گرژییەکانی ئێران و ئیسرائیل گەیشتنی گەنمی ئەمریکی بۆ عێراق دوادەخەن
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
400 ناوی دیکە لە کەرکووک چەکی قەرەبووی ماددەی 140ـیان بۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
گرژییەکانی ئێران و ئیسرائیل گەیشتنی گەنمی ئەمریکی بۆ عێراق دوادەخەن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق لە یەک مانگدا زیاتر لە دوو هەزار زیندانی ئازاد کراون
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بانگەوازێک لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراقەوە