
بەنداوی گۆمەسپان - وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
لە بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی زۆری دابارینەوە لەمساڵدا زیاتر لە یەک ملیار و نیو ئاو بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ئاو گلدراوەتەوە.
وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان، سێ بەنداوی گەورە و زیاتر لە 15 بەنداوەی بچووک هەن، توانای گلدانەوەی زیاتر 10 ملیار مەتر سێجا ئاویان هەیە، هۆکارن بۆ پەرەدان بە سامانی ئاژەڵی و کوشتوکاڵی، ڕێگیریکردن لە وشکەساڵی و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لافاو.
لێدوانی فەرمی: ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئەمساڵ پێنج ملیار و 900 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی گلدراوەتەوە لە هەرێمی کوردستان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ملیارێک و 500 ملیۆن مەتر سێجا زیادبووە".
ژمارەکان وادەڵێن: سێ بەنداوی گەورە لە هەرێمی کوردستان هەن، بەهۆی گەورەیی قەبارەیان زیاتر لەوانی دیکە پشتیان پێدەبەسترێت، کە پێکهاتوون لە بەنداوی دووکان کە 950 ملیۆن مەتر سێجا، بەنداوی دەربەندیخان 400 ملیۆن مەتر سێجا و بەنداوی دهۆک 25 ملیۆن مەتر سێجا زیاتر لە ساڵی ڕابردوو ئاوی تیادا گلدراوەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی کارکردنی کابینەی نۆیەم، شەش بەنداو کە پێکهاتوون لە، چەمرگە، خنس، ئاقوبان، دێوانە، توڕەجار و شەوگێڕ تەواوکراون و کۆتایی ئەمساڵ بەنداوەکانی گۆمەسپان و بەستۆڕەش کارەکانیان تەواو دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە