"حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پرەنسیپەکانی تایبەت بە ئاوارەکانی جێبەجێکردووە"
- کوردستان
- 28 ئاب

کەمپێکی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان - وێنە: وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق
ئاڤا نیوز
نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ (IOM) کۆنفرانسێکی تایبەت بە ئاوارەی ناوخۆیی و مافەکانی مرۆڤ سازکرد.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 31ی تەممووزی ئەمساڵ وەکو دوا وادە بۆ داخستنی کەمپەکان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دیاریکرابوو و بەشێکی زۆری ئاوارەکان بە زۆرەمڵی گەڕانەوە زێدی خۆیان، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەیەوێت ئاوارەکان بە ویستی خۆیان بگەڕێنەوە و باروودۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاری ناوچەکانییان ڕەچاوبکرێت.
لێدوانی فەرمی: دیندار زێباری،ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "هەرێمی کوردستان هەموو پرەنسیپە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە ئاوارەکانی جێبەجێکردووە و دەبێت بە وردی بیر لە بابەتی گەڕانەوەی ئاوارەکان بکرێت".
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی دیندار زێباری "حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتینەکردووەتەوە کە ئاوارەکان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، بەڵکو لەگەڵ ئەوەدایە گەڕانەوەیان بە هۆشیاری بێت و پێداویستییە سەرەکییەکانییان بۆ دابین بکرێت، هەروەها دڵنیابن لە پاراستنی ژیانییان پێش گەڕانەوەیان".
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە