
وێنەی ساتی تێکشکان و دوای تێکشکانی درۆنەکە - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لەكاتێكدا پێشتر فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشەكانی كەركووك بەرپرسیارێتی خستنەخوارەوەی درۆنێكی لەكەركووك ڕاگەیاند، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق دەڵێت "درۆنەكە توركییە و لێكۆڵینەوە لە هۆكاری خستنەخوارەوەی دەكەن".
وێنە گەورەکە: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە درۆنێک لە گەڕەکی (تسعین)ـی شاری کەرکووک بە دیاریکراوی پشت بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی کەرکووک خرایە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی لێنەكەوتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: شانەی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بڵاوی كردەوە: كاتژمێر 9:30ی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرگریی ئاسمانیی عێراق فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی لەناو كەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركووكدا بەدیكرد و دوای بەدواداچوون و زانینی بەرنامەی گەشتەكەی و گەیشتنی بۆ ناوەندی شاری كەركووك كە بارەگەی حكومی، ناوەندە ئابوورییە گرنگەكان، و ئامانجە گرنگەكانی تێدایە، لێكۆڵینەوە لەلایەن هەموو دەزگاكانەوە كرا.
زانیاریی زیاتر: لە لێكۆڵینەوەكەدا "هێزە ئەمنییەكان و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ناسنامەی ئەم فڕۆكەیەیان پشتڕاستكردەوە و دەركەوت كە فڕۆكەیەكی نەناسراوە، ئێستا تیمێكی تایبەت پێكهێنراوە و لێكۆڵینەوە لە هۆكاری كەوتنە خوارەوەی دەكەین".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکووک بەرپرسیارێتی خستنەخوارەوەی درۆنەکەی لەئەستۆگرت و ڕایگەیاند " بێ پرس و ئاگادارکردنەوە هاتووە بۆیە خستوویانەتە خوارەوە".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان