
ساتی ڕوودانی گرژییەکان
ئاڤا نیوز
لە هۆتێلێکی شاری تابا لە میسر، شەڕ لە نێوان گەشتیارانی ئیسرائیلی و کارمەندانی هۆتێلێک دروست دەبێت.
وێنە گەورەکە: ئیسرائیل نیمچە دوورگەی سینای لە ساڵی 1967 داگیر کرد و لە ساڵی 1982 دوای ڕێککەوتنی ئاشتی ساڵی 1979 گەڕاندەوە بۆ میسر، یەکێکە لەو چەند شوێنە کەمەی ئیسرائیلییەکان دەتوانن لە ڕێگەی وشکانییەوە پێی بگەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی کەناڵی قاهیرە تیڤی، شەڕ لە نێوان چوار گەشتیاری عەرەبی ئیسرائیلی و کارمەندانی هۆتێلێک لە شاری تابای میسر لەسەر نەدانی پارەی خزمەتگوزارییەکان لەلایەن گەشتیارانەوە درووست بووە.
زانیاریی زیاتر: سێ کارمەندی هۆتێل و سێ گەشتیار لەم شەڕەدا بریندار بوون.
لە لایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی باڵای میسری لە زاری کەناڵەکەوە بڵاویکردەوە، ڕاپۆرتی میدیاییەکانی ئیسرائیل "هیچ ڕاست" نییە کە بانگەشەی ڕووداوی "دژی هاووڵاتییانیان" دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خەڵکی ئیسرائیل دەتوانن بۆ ماوەی 14 ڕۆژ بە ڤیزە لە ڕێگەی سنووری تابا بۆ شەرەم شێخ سەردانی میسر بکەن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان