
باڵەخانەی وەزارەتی پیشەزای و کانزاکانی عێراق، سەرچاوە: ماڵپەڕی وەزارەت
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێکی عێراق ڕایدەگەیێنێ، بێکاریی شاراوە لە حکومەتی عێراق قەیرانێکی گەورەیە، وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان بەنموونە دەهێنێتەوە و ئاشكرای دەکات، لەکۆی 106 هەزار فەرمانبەری وەزارەتەکە، تەنیا 40 هەزاریان چالاکن و ئەوانی دیکە بێکارن.
لێدوانی فەرمی: مۆفەق حوسێن، ئەندامی لیژنەی ئابووریی پەرلەمانی عیراق بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، "پێکهاتەی وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان کۆنە، تاقیگە و کارگەکانی ناو وەزارەت زۆر کۆنن و تەمەنی دامەزراندنیان بۆ ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو دەگەڕێتەوە، هەربۆیە ناتوانێت ڕکابەری بەرهەمە هاوردەکراوەکان بکات".
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی مۆفەق حوسێن، پێشخستنی دۆخی ئابووری و پیشەسازیی عێراق پێویستی بە بڕیار و ئیرادەیەکی سیاسی ڕاستەقینە هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناو وەزارەتی پیشەسازی لەڕووی داڕشتن و مۆدێرنکردنی تاقیگە و کارگەکانەوە.
زیانە سەرەکییەکان: وەک ئەندامەکەی لیژنەی ئابووری باسی دەکات، "وەزارەتی پیشەسازی خاوەنی 106 هەزار فەرمانبەرە، بەگوتەی وەزیری پیشەسازیش تەنیا 40 هەزار فەرمانبەریان ڕاستەقینەن، 66 هەزار فەرمانبەرەکەی دیکە دەوام ناکەن و بێبەرهەمن، ئەمەش جۆرێکە لە بێکاری شاراوە لە حکومەتدا".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ زیانی هێرشەکەی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی خێرای ئەمریکا لەبارەی داواکاریی ئیسرائیل بۆ شەڕ دژی ئێران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە درۆن و مووشەک تەلئەڤیڤی بۆردوومان کردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی ئێران دەکاتە ئامانج
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی بەرزکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی داوا لە ئێران دەکات عێراق لە جەنگی ئیسرائیل تێوەنەگلێنێت
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی فڕۆکەخانەکانی عێراق 24 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی هەماهەنگی لەگەڵ ئوردن و کوەیت و تورکیا دەکات