
دیمەنی تیمی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە کاتی دەستپێکردنی سەرژمێریی ئەزموونی دانیشتوان، وێنە: وەزارەتی پلاندانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە بە بەشداری 30 هەزار فەرمانبەر پرۆسەی ژمارەدانان لە ماڵ و باڵەخانەکان وەک یەکەم قۆناغی سەرژمێریی لە عێراق دەستیپێکرد و دوو مانگ دەخایەنێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڵاویکردەوە، بۆ ئەنجامدانی یەکەمین قۆناغی سەرژمێری کە ماوەی 60 ڕۆژ دەخایەنێت، زیاتر لە 30 هەزار فەرمانبەر ڕاهێنانیان پێکراوە و ئەمڕۆ دەستبەکار بوون.
لەلایەکی دیکە: عەبدولزەهرە هینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، لەم قۆناغەدا سێ پرسی گرنگی سەرژمێری دیاریدەکرێن، ئەوانیش بریتین لە ژمارەدانان لەسەر ماڵ و باڵەخانەکان، دیاریکردنی سنووری جوگرافی هەر ناوچەیەکی دانیشتووان و تۆمارکردنی تۆماری خێزانەکان.
بۆچی گرنگە: لەم قۆناغەی سەرژمێرییدا هەر گوند و گەڕەک و ناوچەیەک بەسەر چەند بلۆکێکی بچوکدا دابەشدەکرێن و ئەو لیژنەیەش دیاری دەکرێت کە سەرپەرشتی سەرژمێری دەکات تیایاندا، هەروەها ژمارەدانان لەسەر ماڵ و باڵەخانەکانیش پرۆسەکە ئاسانتر دەکات و لیژنەکان لەو ماوەیەدا کۆی ژمارەی خێزانەکان و ئەو کارمەند و کۆمپانیا و باڵەخانانە تۆمار دەکەن کە دەکەونە ناو سنورێکی دیاریکراوەوە.
باکگراوند: سەرژمێریی گشتی لە 20-11-2024 لە تەواوی عێراق دەکرێت. دوایین سەرژمێری لە عێراق بەبێ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 1997 کراوە، لەو کاتەوە ئەمە یەکەمین سەرژمێرییە بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا