
محەممەد شیاع سوودانی
ئاڤا نیوز
بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کەرکووک، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ نوێنەرانی هەریەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان، تورکمانەکان و هاوپەیمانی سیادە کۆدەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک لە هۆتێل ڕەشیدی بەغدا لە 10ـی ئابی ئەمساڵ بەبێ ئامادەبوونی پارتی و تورکمان و بەشێکی هاوپەیمانیی عەرەبی، کاردانەوەی ئەو لایەنانەی لێکەوتەوە، بە جۆرێک تاوەکو ئێستا ئامادە نین بەشداری لە دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکە بکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئاگادار بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند: کۆبوونەوەکە لە دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران لە بەغدا ئەنجامدراوە، هەر یەک لە شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، بە نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق و خالید مەفرەجی، گوتەبێژی فەرمی هاوپەیمانی سیادە و ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک و ڕاکان سەعید، پارێزگاری پێشووی کەرکووک بەشداربوونە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کۆمەڵێک بابەتی پەیوەست بە کەرکووک کراوە، لەوانە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی و بەشدارینەکردنی فراکسیۆنە سیاسییەکان لەم حکومەتەدا، وەک پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرەی تورکمانی و هاوپەیمانی سیادە. بەبێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر بخاتەڕوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا