
ئاڤا نیوز
مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان چەند گرفتێكی هەیە و هەولێر و بەغدا سەرقاڵی چارەسەركردنین.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە لیستی مووچەی مانگی هەشت وەزارەتی دارایی عێراق تێبینی لەسەر ناوی ئەو مووچەخۆرانەی هەرێمی كوردستان هەیە كە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم دەوام دەكەن، ناڕوونییەک لەسەر ئەو مووچەخۆرانەیە کە دوو مووچە وەردەگرن یان تەنیا مووچەخۆری هەرێمی كوردستانن، بۆ ئەمەش لەلایەن نوێنەرانی كورد لە بەغدا دڵنیایی دراوەتە وەزارەتەكە.
لێدوانی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەم گرفتە هەر لێرە لە بەغدا چارەسەر دەكرێت و سەرۆكی فراكسیۆنە كوردییەكان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی كۆدەبنەوە و چارەسەری دەكەن، ئەمە و چەند بڕگەیەكی دیكەی تێبنییەكان هەر لە بەغدا چارەسەر دەكرێن.
ئەوەش بزانە: بەشی دووەمی تێبینییەكان سەبارەت بە لیستی مووچەی مانگی هەشت بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان نێردراوە و لەم هەفتەیە وەڵام دەدرێتەوە و بەرچاو ڕوونی زیاتر دەخاتە بەردەم وەزارەتی دارایی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز