بەغدا میوانداری دووەمین کۆبوونەوەی چوارقۆڵی تایبەت بە ڕێگای گەشەپێدان دەکات
- عێراق
- 2 ئەیلوول

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، یەكـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ دووەمین کۆبوونەوەی چوارقۆڵی تایبەت بە ڕێگای گەشەپێدان لە بەغدا ساز دەکرێت، فەرمانیشی بە هێزە ئەمنییەکان کرد پلانی خۆیان بۆ پاراستنی ڕێگاکە ئامادە بکەن.
وێنە گەورەکە: 29ی ئاب یەکەم کۆبوونەوەی چوارقۆڵی لە نێوان تورکیا و عێراق و قەتەر و ئیمارات لە ئیستەنبووڵ کرا، تیایدا بڕیاردرا ساڵی داهاتوو پڕۆژەکە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی کرد و ئەوەشی خستەڕوو: دیزاینی هێڵی شەمەندەفەری پڕۆژەکە بەڕێژەی 100% و دیزانینی هێڵی گواستنەوەی وشکانیش بەڕێژەی 75% تەواو بووە، بۆیە لە قۆناغی داهاتوودا پێویستە پلانی ئاسایشی پڕۆژەکەش ئامادە بکرێت.
زانیاریی زیاتر: "بڕیاردرا یەكـی تشرینی دووەمی 2024 دووەمین کۆبوونەوەی چوارقۆڵی تایبەت بە ڕێگای گەشەپێدان لە بەغدا ساز بکرێت، هەروەها بڕیاردراوە بە درێژایی ڕێگاکە پڕۆژەی وەبەرهێنانی کارەبا دابمەزرێنرێت، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتە پەیوەندیدارەکان پلانی پێکەوەیی خۆیان بۆ ئەو بابەتە ئامادەبکەن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا