
ڕووداوێكی هاتوچۆ لە پارێزگای موسەننا - وێنە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان
ئاڤا نیوز
بەپێی ئاماری فەرمی، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا نزیکەی دوو ملیۆن سەرپێچی هاتووچۆ لە پارێزگاکانی عێراق تۆمار کراون.
وێنە گەورەکە: بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی عێراق ساڵانە ئاماری نیوەی ساڵ بڵاودەکاتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە سێی ئەیلوولی 2024 ڕاپۆرتی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوە. بەپێی ئامارەکە 522 هەزار و 50 مۆڵەتی شوفێری بەهەموو جۆرەکانی دراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حەیدەر وائلی، بەڕێوەبەری پەیوەندی و میدیای بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی عێراق بە ڕۆژنامەی "سەباح"ی ڕاگەیاند: لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ یەک ملیۆن و 829 هەزار و 145 سەرپێچی هاتووچۆ تۆمار کراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ئاماری فەرمی حکومەتی عێراق کە پێشتر بڵاویکردووەتەوە، لە ساڵی 2023دا 11 هەزار و 552 ڕووداوی هاتووچۆ لە پارێزگاکانی عێراق ڕوویانداوە جگە لە هەرێمی کوردستان، سێ هەزار و 19 کەس بەهۆی ئەو ڕووداوانەوە گیانیان لەدەست داوە و 12 هەزار و 314 کەسیش برینداربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا