
کێڵگەیەکی غاز لە کەنداو
ئاڤا نیوز
میسر لە سەرەتای هاوین تاوەکو مانگی ئۆکتۆبەر پێویستی بە دوو ملیار دۆلار هەیە بۆ دابینکردنی گاز، ئەمە جگە لەوەی لە زستاندا پێویستییەکانی وڵاتەکە زیاتر دەکات، ئێستاش داوا لە وڵاتانی کەنداو دەکات هاوکاری دارایی بکەن بۆ دابینکردنی پێویستییەکانی گازی سرووشتی.
وێنە گەورەکە: قەرزەکانی میسر رۆژ دوای رۆژ زیاد دەکات و حکومەتی ئەو وڵاتە پەنا دەباتە بەر وڵاتانی دراوسێ بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ئەو وڵاتە. سعوودیە و ئیمارات دوو سەرەکیترین پاڵپشتیکاری حکومەتی ئەو وڵاتەن بۆ پارەدارکردن و دابینکردنی پێویستییەکانی وڵاتەکە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە حکومەتی میسر گوتی: بەبێ پاڵپشتی هاوڕێکانمان لە کەنداو، ئێمە توانای دابینکردنی پارەی سووتەمەنییمان نییە، لەکاتێکدا پێشتر سعوودیە بری 150 ملیۆن دۆلاری بۆ دابینکردنی سێ کەشتی گاز هەڵگر و لیبیا بری 50 ملیۆن دۆلاری بۆ دابینکردنی کەشتییەکی گازی سرووشتی پێشکەش بە میسر کردووە.
ئەمەش بزانە: قەرزەکانی میسر لە هەڵکشان دایە و ئامارەکانی مانگی پێنجی ئەمساڵ دەریدەخەن، میسر 154$ ملیار دۆلار قەرزی دەرەکی هەیە و خراپی دۆخی ئابووری ئەو وڵاتە هاوکاری وڵاتەکە ناکات لە پێشکەووتنی زیاتری ئابووری و کەمبوونەوی قەرزەکان.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز