
لۆگۆ کۆمپانیای تیک تۆک
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای بایتدانس، خاوەنی کۆمپانیای تیک تۆک، پەیوەندی بە بانکەکانەوە دەکات بۆ ئەوەی قەرزێکی 9.5 ملیار دۆلاری بۆ دابین بکەن، ئەمە گەورەترین بری قەرزە لەلایەن کۆمپانیایەکەوە لە کیشوەری ئاسیا وەربگیرێت.
لێدوانی فەرمی: بلومبێرگ نیوز بڵاویکردەوە، قەرزەکە بەشێکی بۆ دووبارە پارەدارکردنی ئاسانکارییەکی دوو قۆناغی ئێستای بە بڕی پێنج ملیار دۆلار بەکاردەهێنرێت. بەڵام بایتدانس هیچ لێدوانێکی لەسەر نەداوە.
زانیاری زیاتر: سیتیگروپ، گۆڵدمان ساکس و جی پی مۆرگان ئەم قەرزە دابین بکەن، ماوەی قەرزەکە سێ ساڵە و دەتوانرێت تا پێنج ساڵ درێژ بکرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شارەزایانی دارایی ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەم جۆرە قەرزە بە دۆلار یارمەتی کۆمپانیاکە دەدات، بۆ داڕشتنەوەی قەرزەکانی لە ڕووی پێکهاتەی ماوەیی و ڕێژەی سوودەوە.
کاریگەری لێکەوتەکان: پرۆسەکە ڕێگە بە کۆمپانیاکان دەدات قەرزی کورتخایەن بگۆڕن بۆ قەرزی درێژخایەن، بەمەش فشارەکانی گەڕاندنەوەی دەستبەجێ کەم دەبێتەوە و پرۆسەی گەڕاندنەوەی قەرزەکە سەقامگیر دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز