سەرۆکوەزیران بارزانی: هەرێمی کوردستان باجی سیاسەتی ناتەندروستی هەندێک کەس دەدات
- کوردستان
- 4 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی ڕایدەگەیێنێ، هەرێمی کوردستان لەو داهاتە زۆر و زەوەندی عێراق سوودمەند نییە و، باجی سیاسەتی هەڵەی کۆمەڵێک کەس دەدات کە بەرامبەر هەرێمی کوردستان گیراوەتە بەر.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران بارزانی ڕێورەسمی ڕێزلێنان لە 70 وەبەرهێنەر لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران بارزانی لە مەراسیمەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: "ئەم خەڵاتە بۆ هەموو ئەو وەبەرهێنەرانەیە کە خزمەتی خەڵکی کوردستانیان کردووە، پێزانینی ئێمەیە لەپای ئەو خزمەتەی کردووتانە".
سەرۆکوەزیران ئاماژەی بۆ ئەوە کرد حکومەت بە هاوکاری وەبەرهێنەران ئاستەنگ و قەیرانەکانی تێپەڕاندووە، لەپای ئەوەش سوپاسی کردن و گوتی: "سوپاستان دەکەم کە ڕۆڵتان هەبووە لە یارمەتیدانی حکومەت و ڕۆڵی کاریگەرتان هەبووە لە خزمەتکردنی هاونیشتمانیان، بەبێ ئێوە ئەو هەموو پڕۆژەیە نەدەکرا، ئامانجمان دروستکردنی ژێرخانێکی ئابووریی بەهێزە".
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران بارزانی ئاماژەی بە وێنە گەورەکەی کەرتی ئابووری لە عێراق کرد و پەیوەست بە گەلی کوردستان گوتی: "هەرێمی کوردستان لەو داهاتە زۆر و زەوەندی عێراق سوودمەند نییە، باجی سیاسەتی هەڵەی کۆمەڵێک کەس دەدات کە بەرامبەر هەرێمی کوردستان گیراوەتەبەر، ئێمە هەرگیز کۆڵنادەین، بەردەوام دەبین لە خزمەتی خەڵک".
باکگراوند: لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەبەرهێنەران لەڕێگەی دەستەی وەبەرهێنان دەیان پڕۆژەیان لەسەر ئەرکی خۆیان دروست کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دوکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دوکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە