حکومەتی عێراق بەهۆی فێڵکردن لە کۆمپانیایەکی بیانی 120 ملیۆن دۆلار سزا دەدرێت
- عێراق
- 4 ئەیلوول

دۆلاری ئەمریکی - وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەهۆی ناکۆکی لەسەر دروستکردنی بەربەستی شەپۆلشکێن لە بەندەری فاو، بڕیاردرا حکومەتی عێراق و بەڕێوەبەری بەندەرەکانی عێراق 120 ملیۆن دۆلار وەک قەرەبوو بدەنە کۆمپانیایەکی بیناسازی.
چیرۆکی سەرەکی: دادگەیەک لە ئەمریکا بڕی 120 ملیۆن دۆلاری بە کۆمپانیای ئارچیرۆدۆن بەخشی لەبەرامبەر ئەو تێچووە زیادەیەی لە دروستکردنی شەپۆلشکێنە 14 کیلۆمەترییەکەی بەندەری فاو خەرجی کردبوو. کۆمپانیای ئارچیرۆدۆن، کۆمپانیایەکی قوبرسیە، لە ساڵی 2012 گرێبەستی دروستکردنی درێژترین بەربەستی شەپۆلشکێنی لە بەندەری فاو بە بڕی 265 ملیۆن دۆلار لەلایەن کۆمپانیای گشتی بۆ بەندەرەکانی عێراق پێ بەخشرا.
ھۆکارە زانراوەکان: جەیمس بۆسبێرگ، دادوەری ئەمریکی ڕایگەیاند: ھاتنی داعش بۆ عێراق، دیاریکردنی شوێنێکی ھەڵە بۆ بەربەستەکە لەلایەن عێراق و سزادانی کۆمپانیاکە بەبڕی 24 ملیۆن دۆلار بەبیانووی دواخستنی کارەکانی، بووە ھۆی زیانی زۆر بە کۆمپانیا بیناسازیییەکە.
زانیاریی زیاتر: کۆمپانیاکە لە ساڵی 2016 داوای ناوبژیوانی لە ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی کرد بۆ وەرگرتنەوەی ئەو زیانانەی بەهۆی دواکەوتنی کارەکانییەوە بەریکەوتووە، دواتر کۆمپانیاکە لە دادگەی ئەمریکا بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە لە دژی عێراق داواکەی پێشکەش کرد. دادگەکە ئەم بڕیارەی بەپێی ڕێککەوتننامەی نیویۆرک دەرکردووە، کە پەیماننامەیەکی نێودەوڵەتییە و زیاتر لە 150 وڵات واژۆیان کردووە. بڕیارەکە لە دادگەی واشنتن بەبێ ئامادەبوونی نوێنەرانی عێراق، سەرەتای ئەمساڵ جێبەجێ کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا