
سەرۆک بارزانی و سەرۆکی گشتیی هوداپار
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند " باشترین ڕێگە بۆ چارەسەری پرسی کوردستان، شێوازی لێکتێگەیشتن و یەکتر قبووڵکردن و دیالۆگ و چارەسەری ئاشتییانەیە".
وێنە گەورەکە:ڕۆژی سێشەممە سێی ئەیلوولی 2024 لە سەڵاحەددین سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای هوداپار بە سەرۆکایەتیی زەکەریا یاپیجیئۆغلوو، سەرۆکی گشتیی هوداپار کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لەدیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و دوا پێشهاتەکان خرایە بەرباس و گفتوگۆ، هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر خەباتی سڤیل بۆ خزمەتکردنی گەلانی تورکیا و پەیوەندییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و هوداپار جەخت لە پەرەپێدانی ئەوە پەیوەندییانەش کرایەوە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاگەیێنراوی بارەگای بارزانی، هەر لەو دیدارەدا سەرۆکی گشتیی هوداپار پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە پێشخستنی دۆزی گەلی کورد هەبوو و خۆشحاڵیی خۆشی بۆ بوونی هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان هوداپار و پارتی دیموکراتی کوردستان خستەڕوو.
بابەتی ستراتیژی: لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە مێژووی خەباتی گەلی کوردستان، ئەوەی بە شاندی میوان ڕاگەیاند "باشترین ڕێگە بۆ چارەسەری پرسی کوردستان، شێوازی لێکتێگەیشتن و یەکترقبووڵکردن و دیالۆگ و چارەسەری ئاشتییانەیە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە