ئاڤا نیوز
بۆ یەكەمجار لە نەخۆشخانەی چاوی هەولێری فێركاری نەشتەرگەری تۆڕی چاو بۆ نەخۆشێك كراوە.
لێدوانی فەرمی: د.كارزان نەبی، پزیشكی پسپۆڕ لە نەشتەرگەری تۆڕی چاو بە ئاڤا نیوزی گوت: خۆشبەختانە نەشتەرگەرییەكە بە سەركەوتوویی كرا و پێداویستییەكان تێروتەسەل بوون، تۆڕی چاو هەستیارە و پێویستی بە ئەزموونێكی زۆر و شارەزاییی هەیە و دوێنێ و ئەمڕۆ نەشتەرگەری كراوە.
لە لایەكی دیكەوە: د.شوان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی چاوی هەولێری فێركاری بە ئاڤا نیوزی گوت: كاسێتەكانی ئەو نەشتەرگەرییەمان لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ دابینكرا، بۆیە تا ئەو پێداویستییانەمان بۆ دابین بكرێت بەردەوام دەبین لە نەشتەرگەرییەكە.
بۆچی گرنگە: نەشتەرگەرییەكە لە دەرەوەی وڵات تێچووی زۆرە و ئەگەر لەنێوخۆدا بكرێت پارەیەكی كەم لەسەر نەخۆش دەكەوێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز