
ئاڵای بزووتنەوەی گۆڕان، ئاڵای کوردستان و ئاڵای عێراق لە گردی زەرگەتە
ئاڤا نیوز
بەهۆی ناکۆکی دوو باڵەکەی بزووتنەوەی گۆڕان (کوڕانی نەوشیروان مستەفا و عومەری سەید عەلی) هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
وێنە گەورەکە: بزووتنەوەی گۆڕان دەیەوێت پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە 20-10ی ئەمساڵ بکرێت، ڕێکخەری گشتی و خانەکان هەڵبژێرت، دواتر دەست بە چاکسازی نێوخۆیی بکات بە ئامانجی هەڵسانەوە و دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئاگادار لەنێو بزووتنەوەی گۆڕان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، بڕیاربوو ئەمڕۆ هەڵبژاردنی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بکرێت و ڕێکخەری گشتیی هەڵبژێردرێت، بەڵام بەهۆی ناکۆکی لە نێوان هەردوو باڵاکە دانیشتنەکە دواخرا.
زانیاریی زیاتر: بەپێی قسەی ئەو سەرچاوەیە، "باڵی عومەری سەید عەلی کە ئێستا خۆی ڕێکخەرە، ڕێگربوون لەوەی هەڵبژاردنەکە بکرێت کە ئێستا کەمینەن لەنێو گۆڕان و قورخکارییان کردووە، باڵی بەرامبەریش کە کوڕانی نەوشیروان مستەفان ڕێگە بەم قورخکارییە نادەن و هەفتەی ئایندە ئەم بابەتە یەکلا دەکەنەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دانا ئەحمەد مەجید، پارێزگاری پێشووتری سلێمانی کە دۆستێکی نزیکی نەوشیروان مستەفا بوو، لە دیارترین ئەو کەسانەیە خۆی بۆ پۆستی ڕێکخەری گشتیی بەربژێرکردووە و لە باڵی کوڕانی نەوشیروان مستەفایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە