
مەلا بەختیار، بەرپرسی باڵای پێشووی یەکێتی
ئاڤا نیوز
هێزی کۆماندۆی یەکێتی دوای دەستبەسەرداگرتنی دەزگای چاودێر لە سلێمانی، هەڵدەکوتێتە سەر میوانخانەی مەلا بەختیار لە خانەقین و دەستی بەسەردا دەگرێت، مەلا بەختیاریش هۆشداری دەدات لەوەی بێدەنگ نابێت.
زانیاریی تایبەت: بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاڤا نیوز کەوتوون، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە هێزێکی کۆماندۆ بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بە هەماهەنگیکردن لەگەڵ حەشدی شەعبی، چوونەتە خانەقین بۆ ئەوەی دەست بەسەر میوانخانەی مەلا بەختیاردا بگرن کە دەکەوێتە گوندی مێخاس لە نزیک بازگەی قەزاکە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دانیشتوویەکی گوندی مێخاس بە ئاڤا نیوزی گوت، "ئەو هێزەی هاتوون سەرلەبەیانی بە پاسەوانەکانی میوانخانەکەیان گوتووە دەبێت ئەو شوێنە چۆڵ بکەن، چونکە موڵکی یەکێتییە، ئەوانیش پێیان گوتوون چاوەڕێی هەڵوێستی مەلا بەختیار دەکەن، بەڵام ئێوارە چیتر چاوەڕێیان نەکردووە و سەرجەم پاسەوانەکانیان ناردووەتەوە ماڵەوە."
بۆچوونی بەرامبەر: مەلا بەختیار، بەرپرسی باڵای پێشووی یەکێتی پەیامێکی تووندی ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی کرد و ڕایگەیاند: "کوڕانی مام جەلال بە کودەتا و نەخشە و پیلان دەسەڵاتیان گرتووەتە دەست، ناکرێ قاچیان درێژ بکەن و گوێ بە هیچ بەهایەک نەدەن، ئەگەر ئەو تاوانە بکرێت بێدەنگ نابم و سەدان کەسم لەگەڵە".
ئەمەش بزانە: بەهۆی هەڵوێستەکانی ئەم دواییەی لەسەر سیاسەتی بەڕێوەبردنی یەكێتی، کێشەی نێوان مەلا بەختیار و بافڵ تاڵەبانی پەرەیسەندووە، تاوەکو گەیشتووەتە ئەو ڕادەیەی سەرۆکی یەکێتی هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی هێزە 165 کەسییەکەی لە مەلا بەختیار کردووە.
باکگراوند: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە هێزێکی کۆماندۆی یەکێتی هەڵیکوتایە سەر دەزگای ڕۆشنگەریی چاودێر لە گردی ئەندازیارانی سلێمانی و دەستی بەسەردا گرت، دواتر لە ڕاگەیێنراوێکدا دامەزراوەی دارایی یەکێتی ڕایگەیاند: "شوێنەکە موڵکی یەکێتییە، ئێستا لێپرسراوەكەی {مەلا بەختیار} پەیوەندی بە یەكێتییەوە نەماوە، بۆیە وەرگیراوەتەوە و لەمەودوا بۆ دامەزراوەیەكی تر بەکاردەهێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە هەولێر دەکەوێتە خوارەوە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە هەولێر دەکەوێتە خوارەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت