لە هەرێمی کوردستان ڕێکاری نوێ بۆ ڕێگری لە "ئاوڵەی مەیموون" دەگیرێتەبەر
- کوردستان
- 6 ئەیلوول

تووشبوویەکی ئاوڵەی مەیموون. وێنە؛ سی ئێن ئێن
ئاڤا نیوز
ناوەندی هاوبەشی قەیرانەکان، لەگەڵ 17 وەزارەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەتەوە و ڕێکاری نوێیان دیاریکردووە بۆ ڕێگریی لە گواستنەوەی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون.
وێنە گەورەکە: ئەگەرچی لەناوەڕاستی ساڵانی هەشتا، ئاوڵەی مەیموون وەک ڤایرۆسێک دیاریکراوە، بەڵام ئەمساڵ بەشێوەیەکی بەرچاو سەریهەڵداوەتەوە، نیشتمانی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە ئەفریقایە.
لێدوانی فەرمی: سروە ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری ناوەندیی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکانی JCC بۆ ئاڤا نیوز گوتی: دوێنێ پێنجشەممە لە کۆبوونەوەیەک کە 17 وەزارەت ئامادەی بوون، ڕێکاری نوێ ئامادەکراوە بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون، ئەگەرچی هیچ پشکنینێکی پێشوەختە نییە، بەڵام ئاگاداریی بە کۆمپانیاکانی هێنانی کرێکاری بیانی دەدرێت بە تایبەت ئەوانەی لە ئەفریقا کارمەند دەهێنن.
زانیاریی زیاتر: سروە ڕەسوڵ ئەوەشی گوت: وەزارەتی تەندروستی شوێنی تایبەتی دیاریکردووە بۆ هەر حاڵەتێکی تۆمارکراو، لە هەفتەی داهاتووەوە هەڵمەتێکی هۆشیاری فراوان دەستپێدەکات و لە فڕۆکەخانە و دەروزاەکان ڕێکاری پێویست دەگیرێتەبەر، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ڤایرۆسەکە بە ئاسانی دەگوازرێتەوە، بەڵام لەڕێگەی بەکارهێنانی جەلی دژە ڤایرۆس لەناو دەچێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاوڵەی مەیموون Mpox نەخۆشیەکی ڤایرۆسییە، لەڕێگای دەستلێدان و سێکس کردن یان بەرکەوتن بە شلەی جەستەی ئاژەڵی توشبوو دەگوازرێتەوە
ئەمەش بزانە: لەماوەی مانگێکدا دوو حاڵەت لە ئوردن تۆمار کراون، بەڵام تائێستا هیچ حاڵەتێک لە عێراق تۆمار نەکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە