
دیمەنی تۆمارکراوی هەڵاتنی تۆمەتبار کە لەڕێگەی کامێرای چاودێرییەوە تۆمارکراوە، وێنە: ئاسایشی هەولێر
ئاڤا نیوز
دوای هەڵاتنی لە بەغدا، ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێک دەستگیر دەکات کە هەوڵی سپیکردنەوەی 35 ملیار دیناری عێراقی داوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاسایشی هەولێر دەڵێت، تۆمەتبار (ع ، س، ع) لەشاری بەغدا بەتۆمەتی سپی کردنەوەی بڕی 35 ملیار دیناری عێراقی و ساختەکردنی چەکی بانکی، هەروەها چەند فەرمانێکی گرتنی هەبووە لە شاری بەغدا، لەکاتی بردنی بۆ دادگا لەگەڵ ئەفسەرێکی پۆلیس هەماهەنگی کردووە و بەرلەوەی بگاتە دادگا هەڵاتوە.
زانیاریی زیاتر: تۆمەتبارەکە دوای هەڵاتن خۆی گەیاندووەتە شاری هەولێر، دوای ماوەیەکی کەم و بەڕێگای پەیوەندییەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاسایش شوێنی تۆمەتبارەکە ئاشکرا کردووە و بە فەرمانی دادوەر دەستگیر کراوە، ئاسایشی هەولێر وای گوت.
ئەوەش بزانە: تۆمەتبارەکە هەوڵیداوە لە ڕێگەی پۆشینی جلوبەرگی ئافرەتانەوە بچێتە دەرەوەی هەولێر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە