سەرۆکوەزیران بارزانی: دەرچووانی زانکۆی بەریتانی ڕۆڵ لە پێشخستنی وڵاتدا دەبیننەوە
- کوردستان
- 7 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی لە ڕێوڕەسمێکدا زانکۆی نێودەوڵەتیی بەریتانی لە هەولێر کردەوە و ڕایگەیاند، کردنەوەی ئەم زانکۆیە مایەی دڵخۆشییە و زەمینەیەکی لەبارتر دەڕەخسێنێت بۆ پێشکەوتن و فراوانکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا.
وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیران بارزانی، زانکۆی نێودەوڵەتیی بەریتانی لە شاری هەولێر کردەوە کە یەکەمین لقی زانکۆی لەندەنە لە عێراق و لەمیانەی ڕێوڕەسمەکەشدا گوتارێکی پێشکەشکرد.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران بارزانی گوتی: ئەم زانکۆیە کردنەوەی دەرگای ئەزموونی دەوڵەمەند و شێوازی خوێندنی زانکۆکانی بەریتانیایە بۆ هەرێمی کوردستان، کاریگەری بەرچاوی لە پێشخستنی ئاستی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان دەبێت.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیران بارزانی ئاماژەی بەوە کرد، "وڵاتەکەمان لەڕووی سەرچاوەی مرۆییەوە دەوڵەمەندە و کۆمەڵگەیەکی گەنجمان هەیە و دەبێت وەبەرهێنان لەسەر گەنجەکانمان بکەین و پێیانبگەیێنین، کردنەوەی هەر زانکۆیەکی ئاست بەرز ئومێدمان بۆ ئایندەیەکی گەشتر زیاتر دەبێت".
کاریگەری و لێکەوتەکان: سەرۆکوەزیران بارزانی پێیوایە ئەم زانکۆیە کاریگەری و جێی دەستی لە پێگەیاندنی پسپۆران و شارەزایانی کارامە دیار دەبێت، دەرچووانی ئەم زانکۆیە ڕۆڵ و پێگەی خۆیان لە پێشخستنی وڵاتدا دەبیننەوە، دەبێتە هۆی زیاتر بەرەو پێشوەچوونی توێژینەوەی زانستییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە