حیزبی دیموکرات وەڵامی ئاسایشی سلێمانی دەداتەوە و قسەکانیان ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 7 ئەیلوول

لۆگۆی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
ئاڤا نیوز
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران قسەکانی ئاسایشی سلێمانی لەبارەی دۆسیەی بەهزاد خوسرەو ڕەتدەکاتەوە و ڕادەستکردنەوەی بە ئێران سەرکۆنە دەکات و دەڵێت، بەپێی هەموو یاساکان و مۆڵەتی مانەوە لە سلێمانی دەژیا.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 6-9-2024، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی کردەوە، هەفتەی ڕابردوو چالاکوانێکی خەڵکی سەقز بەناوی بێهزاد خوسرەوی تەمەن 35 ساڵ کە خاوەن پێداویستیی تایبەت بووە و ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووە، هاوکات ئەندامی فەرمی کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان بووە، دوای دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی ڕادەستی ئێران کراوەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاندووە، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا بەهزاد خوسرەوی لە شاری سلێمانی دووجار لەلایەن ئاسایشەوە بانگ کراوە و جاری دووەم و دوای چەند ڕۆژێک لە بەندکردن و ڕاگرتن، ڕادەستی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کراوەتەوە.
زانیاریی زیاتر: حیزبی دیموکرات وەڵامی ئاسایشی سلێمانی داوەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، کە بەهزاد خوسرەوی ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە لەگەڵ دایک و خوشکی لە هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی دەژین و بەپێ هەموو بەڵگە بەردەستەکان، لە نیشینگەی شاری سلێمانی مۆڵەتی مانەوە و نیشتەجێبوونیان وەرگرتووە، مانەوەیان لەو شارە یاسایی و بەپێی ڕێوشوێنەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە.
قووڵتر: ماوەی حەوت ساڵ بەهزاد و بنەماڵەکەی ئەندامی حیزبی دیموکرات بوون، لە هەموو ئەو ماوەیەشدا لە چوارچێوەی یاسا و ڕێوشوێنەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی ژیاون، هیچ لادان و سەرپێچییەک لە ناوبراو ڕووی نەداوە کە لە دادگایەکدا لەسەری سەلمێندراوبێت، تەنانەت وەک پەناخوازی سیاسی لە کۆمیساریای بەرزی پەنابەران، نوێنەرایەتیی UN لە هەرێمی کوردستان ناوی تۆمار کردوە.
گۆشەیەکی دیکە: حیزبی دیموکرات ڕادەستکردنی بەهزاد خوسرەوی بە کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرکۆنە دەکات و دەڵێت، دەبوایە دۆسیەی گرتنی بەپێی یاسا لە دەزگای دادی هەرێمی کوردستاندا بڕیاری لەسەر درابا، نەک ناوبراو کە ئەندامی حیزبێکی سیاسیی دژبەری ئێران و پەناخوازی سیاسی نیشتەجێی هەرێمی کوردستانە، لەلایەن دەزگای ئاسایشی سلێمانییەوە ڕادەست بکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە