
وێنەی ئەو قوتابییانەی کە بڕوانامەیان وەرگرتووە
ئاڤا نیوز
15 قوتابیی کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەڵاحەددین مۆڵەتی میکانیکی و چاککردنەوەی فڕۆکەوانییان لە فڕۆکەخانەی شاهانەی ئوردن وەرگرت، بەمەش بوونە خاوەنی دووەمین بڕوانامە لە بواری فڕۆکەوانی.
وێنە گەورەکە: ماوەی خوێندن لەو ئهكادیمیای فڕۆكهوانیی شاهانەی ئوردن دوو ساڵە و لهم ماوەیەدا قوتابییان بابهته پراكتیكییهكان دهخوێنن، بەگوێرەی ڕێککەوتنێک لەگەڵ زانکۆی سەڵاحەددین، قوتابییانی ئەو زانکۆیە دوای بەدەستهێنانی بڕوانامە لە بواری فڕۆکەوانی بۆ خوێندنی وانەی پراکتیکی ڕەوانەی ئوردن دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: سامان عەبدوڵڵا، بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: قوتابییان لەو ئەکادیمیایەدا دوو بڕوانامەیان دەبێت، یەکەم؛ بڕوانامهی بەكالۆریۆس له زانكۆی سهڵاحهددین و دووەم؛ مۆڵهتی میکانیکی و چاکردنەوەی فڕۆكهوانییان له ئوردەن پێدهدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماوەی چوار ساڵە کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سەڵاحەددین کراوەتەوە، لەگەڵ کردنەوەی بەشەکە بڕیاردرا قوتابییان دوو ساڵی کۆتایی بۆ خوێندنی پراکتیکی بنێردرێن بۆ ئۆکراینا، بەڵام بەهۆی جەنگەوە گرێبەستیان لەگەڵ ئەو وڵاتە هەڵوەشایەوە و گرێبەست لەگەڵ ئەکادیمیای فڕۆكهوانیی شاهانەی ئوردن کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە