
وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلۆکان، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی شاندەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەستپێدەکات، لە بارەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانەوە پێشنیازێکی نوێ بە شاندی بەغدا دەدرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ لە کۆی ملیۆنێک و 400 هەزار تۆن بەرهەمی گەنمی جووتیارانی کوردستان، نزیکەی 700 هەزار تۆن لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵییەوە وەرگیرا، هاوکات نزیکەی 50 ڕۆژە پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان تەواو بووە، تا ئێستا تەنیا 12.5%ـی پارەکە نێردراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێژەی 77.5% پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لەلای وەزارەتی دارایی عێراقە، لە ئێستادا لەکۆی 590 ملیار دینار تەنیا 74 ملیار دینار نێردراوە.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازی، لە وەزارەتی بازرگانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "لە کۆبوونەوەکە پێشنیاز دەکەین، هاوشێوەی پارێزگاکانی عێراق لە دەستپێکی ساڵدا بڕی ئەو گەنمەی وەردەگیرێت و بودجەی تەرخانکراوی بۆ یەکلایی بکرێتەوە، بۆ ئەوەی جووتیاران لەکاتی خۆیدا پارەکانیان وەربگرن".
لەلایەکی دیکەوە: زۆزان کۆچەر، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "لەم هەفتەیەدا گوژمەی یەکەمی پارەی گەنمی جووتیاران کە 150 ملیار دینارە دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
مووشەکێک لە ناوچەی قەرەداغی سلێمانی کەوتەخوارەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
100 کورسی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی عێراق دابین دەکرێت
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
مووشەکێک لە ناوچەی قەرەداغی سلێمانی کەوتەخوارەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت