
گرافیکی ئاڤا نیوز، وێنە
ئاڤا نیوز
دوای گوشارەکانی سەریان، سێ سەركردەی دێرینی یەكێتی كە دووانیان پێشووتر ئەندامی مەكتەبی سیاسی بوون، شەش ئۆتۆمبێل ڕادەستی حیزبەكە دەكەنەوە.
وێنە گەورەكە: ئێوارەی ڕۆژی 5-9-2024، هێزێکی کۆماندۆی یەکێتی دەستی بەسەر باڵەخانەی دەزگای چاودێر لە گردی ئەندازیارانی شاری سلێمانیدا گرت، کە بارەگای هەریەکە لە ڕادیۆی مەدەنیەت، پلاتفۆرمی دابڕان، بنکەی گەلاوێژ، ماڵپەڕی گەلاوێژ، ماڵپەڕی چاودێر، ماڵپەڕی ڕوانگە و ڕەخنە، پڕۆژەی پەیکەرسازیی چاودێر، گەلەری چاودێر، هۆڵی کۆنفراسی "شەهید ئازاد هەورامی" و کتێبخانەیەک، بوو. ئەمەش کاردانەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دوای ڕووداوەكە ژمارەیەك لە سەركردە دێرینەكانی یەكێتی سەردانی مەلا بەختیاریان كرد و پشتیوانیی خۆیان بۆ ڕاگەیاند، لەبەرامبەردا لە ئاستی باڵا یەكێتی گوشارەكانی لەسەر ئەو سەركردانە زیاد كرد و هەڕەشەی وەرگرتنەوەی ئۆتۆمبێل و خانوو و موڵكی دیكەیان لێكرا.
زانیاریی تایبەت: ئەمڕۆ هەریەك لە فەرەیدوون عەبدولقادر و سالار عەزیز و مامۆستا جەعفەر ئەندامانی پێشووتری مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ئۆتۆمبێلەكانیان ڕادەستی ئیدارەی گشتیی یەكێتی كردووەتەوە، ئەمەش وەك كاردانەوەیەك لەبەرامبەر گوشارەكانی چەند ڕۆژی ڕابردوو.
لێدوانی فەرمی: فەرەیدوون عەبدولقادر، ئەندامی پێشووتری مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: من ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل 2015ـی یەكێتیم لابوو و ڕادەستی یەكێتیم كردەوە.
لەلایەكی دیكەوە: سالار عەزیز سێ ئۆتۆمبێل و مامۆستا جەعفەر دوو ئۆتۆمبێلیان ڕادەستی ئیدارەی گشتیی یەكێتی كردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە