
دیمەنێک لە شاری دهۆک
ئاڤا نیوز
بەهۆی "دزینی موڵک و ماڵی گشتی" سەرۆکی پێشووی شارەوانی دهۆک و دوو فەرمانبەر دەستگیر دەکرێن و بە زیندانیکردن سزا دەدرێن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئاگەدار بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "بەتۆمەتی دزینی ماڵی گشتیی، بڕیاری شەش مانگ زیندانیکردن بۆ سەرۆکی پێشووی شارەوانی دهۆک (ئـ،یـ،ع) دەرکراوە و دوو فەرمانبەری بەشی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتییەکەش بە ساڵێک زیندانیکردن سزادراون".
هۆکارە زانراوەکان: ئەو سێ کەسە کە یەکێکیان ژنە، لە شاروانی دهۆک زەوی حکومەتیان بۆ خۆیان فرۆشتووە و ماڵی گشتییان بردووە.
زانیاریی زیاتر: ئاڤا زانیویەتی دادگا بڕیاری داوە هەر لەسەر ئەم کەیسە لێکۆڵینەوە لەگەڵ سێ فەرمانبەری دیکەی شارەوانی دهۆک بکرێت کە گومان دەکرێت ئەوانیش لەم پرسەدا تێوەگلابن.
لەلایەکی دیکەوە: پارێزەر بەهائەدین دەشتانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، بەپێی یاسا هەر فەرمانبەرێک ساڵێک زیندانی بکرێت، مافی دووبارە گەڕانەوەی بۆ سەر کارەکەی نامێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە