
ئەو بەرهەمانەی هەناردەکردنیان قەدەغەکراوە، بریتین لە: خەیار، تەماتە، پیاز، کولەکە و شووتی
ئاڤا نیوز
لەسەر پێداگریی هەرێمی کوردستان، حکومەتی عێراق هاوردەکردنی پێنج بەرهەمی کشتوکاڵیی وەرزی لە دەروازە سنوورییەکانی قەدەغە دەکات، ئەمەش لەپێناو ساغبوونەوەی بەرهەمی نێوخۆی جووتیارانی هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: لە نێوان وەزارەتەکانی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و عێراق، ڕۆژمێری هاوبەش و پەسندکراوی کشتوکاڵی هەیە، بەپێی ڕۆژمێرەکە لەکاتی پێگەیشتنی هەر بەرهەمێک، هاوردەکردنی بەرهەمەکە لە دەروازە سنوورییەکان قەدەغە دەکرێت، بەڵام ئەمساڵ عێراق پابەندی ڕێککەوتنەکە نەبووە و 20 بەرهەم کە پێویست بوو قەدەغە بکرێن، لە ئێران هاوردەکراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "ئەنجوومەنی ئابووریی عێراق لەسەر داواکاری و پێداگریی ئێمە، هاوردەکردنی هەریەک لە بەرهەمەکانی (خەیار، تەماتە، پیاز، کولەکە و شووتی ) قەدەغە کرد، کە پێچەوانەی ڕۆژمێری کشتوکاڵی پەسەندکراوبوو لەنێوان هەردوولا، بەهۆی مەراسیمەکانی عاشوورا لەلایەن حکومەتی عێراق قەدەغەکە هەڵگیرابوو".
بۆچی گرنگە: دەروازە سنوورییەکانی عێراق بەڕووی ئەم بەرهەمانە دادەخرێن، ئەمەش دەرفەتێکی گرنگە بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی جووتیارانی ناوچەی پێنجوێن، سیدەکان و دەشتەکانی هەولێر و دهۆک کە ئێستا بەرهەمەکانیان پێگەیشتووە و کێشەی بەبازاڕکردنیان هەیە، لەمەودوا کێشەکە چارەسەر دەبێت و بەرهەمەکانیان هەناردەی بازاڕەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە